نێچیرڤان بارزانى و كونسوڵى نوێی هۆڵه‌ندا كۆ دەبنەوە
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و کونسوڵی نوێی شانشینی هۆڵەندا، تاووتوێی به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵیان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4دیسێمبه‌ری2022 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه کە تێیدا هاتووه: نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا پيرۆزبايى له یاکۆ بیرێندز کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا له هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
نێچیرڤان بارزانی هه‌موو پشتگيرييه‌كى خۆى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپاتكرده‌وه.
هه‌ردوولاش جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنيان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تايبه‌تى له بوارى كشتوكاڵدا كرده‌وه.
بۆ پشتگيريى و هاريكارييان له هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى داعش، نێچيرڤان بارزانى سوپاسگوزاری هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى هۆڵه‌ندا دووپاتكرده‌وه