ئەمڕۆ یەکشەممە 2022/12/4 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە پێشوازی لە مەمەد مەولود یاکوت کونسولی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسولی نوێی تورکیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
کونسولی گشتیی تورکیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.
Facebook Comments Box