بە پێی سەرچاوەیەک، پارتی دیموکراتی کوردستان چەند گۆڕانکارییەکی ناوخۆیی لە ئاستی مەکتەبەکانی رێکخستن، لقەکان و پەرلەمان دەکات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکان کرد و رایگەیاند، زانا مەلا خالید وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە شوێنی هێمن هەورامی دەستبەکاردەبێت.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە گۆڕانکارییەکانی دیکە بەم شێوەیە دەبن:
زانا مەلا خالید، جێگری سەرۆکی پەرلەمان
رێبوار بابکەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
ئاری نانەکەلی و چیا هەرکی، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە هەولێر
مەحمود ئێزدی و نازم هەرکی، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە نەینەوا
ساناو فەرەیدون و دیاری حوسێن، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی
بلند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی دووی هەولێر
ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لقی گەرمیان
ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ـی شێخان
کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی ١٦
مەردان خدر، بەرپرسی لقی ٩ـی ئاکرێ
سەباح بەیتوڵڵا، یاریدەرەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک
ئەحمەد کانی، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی
عەبدولخالەق باپیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە.
میدیا مەگەزین