کوردستانگرنگ

بکوژی ئەو ژنە دەستگیر کرا کە دوای کوشتنی سوتێندرابوو

ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، بکوژی ناسکە قادر پیرۆت کە دوو هەفتە لەمەوبەر تەرمەکەی بە سوتێنراوی دۆزرایەوە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە نووسراوێکدا رایگەیاندووە، “لە دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی چوارقورنە بە ناوی ناسکە قادر پیرۆت تەمەن 47 ساڵ لە رێکەوتی 13 ی 11ی 2022 دیارنەمابوو و دواتر لە رێکەوتی 24 ی 11 لە ناو کێڵگەیەکی نزیک بەنداوی دەربەندیخان تەرمەکەی بە سوتێنراوی دۆزرایەوە، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا چەند کەسێک لەسەر دۆسیەکەی دەستگیربکرێن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە دوای دەستکەوتنی بەڵگەی تەواو، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (خ، ر) تەمەن 39 ساڵ دانی بە کوشتنەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button