هێزێكی چەكداری دەمامكدار لە چەمچەماڵ هەڵدەكوتنە سەر فەرمانگەیەكی حكومەت و چەندین دۆسیە لەگەڵ خۆیاندا دەبەن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیا مەگەزین، پاش نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە 6-12-2022، هێزێكی چەكداری دەمامكدار، هەڵیانكوتاوەتە سەر فەرمانگەی تاپۆی چەمچەماڵ.
ئەو چەكدارانە بە زەبری هێز و بەبەر چاوی سەرۆكی فەرمانگە و كارمەندەكانیەوە، هەرچی دۆسیەی تایبەت بە كۆمپانیای (دانا غاز) و كێڵگەكانی كۆرمۆرە بووە، لەگەڵ خۆیاندا بردووە.
ڕفاندنی دۆسیەكانی كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە فەرمانگەی تاپۆی چەمچەماڵ، لە كاتێكدایە كە ماوەیەكە بەردەوام بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بانگەشەی ئەوە دەكات كە ئەوان ڕێگە بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان نادەن، وەبەرهێنان لە كەرتی غازی سرووشتی لە چەمچەماڵ بكات.
Facebook Comments Box