کوردستانگرنگ

مۆڵێک لە ئەڵمانیا چۆڵکرا

پۆلیسی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، چەکدارێک لەشاری درێسدنی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ژمارەیەک هاوڵاتی لە مۆڵێکدا بە بارمتەگرتووە.

پۆلیسی ئەڵمانیا راشیگەیاند، دەستیان بە چۆڵکردنی مۆڵەکە کردووە و ژمارەیەک زۆریش هێزی ئەمنی چواردەوری مۆڵەکەیان گرتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو چەکدارە پێش ئەوەی بچێتە ناو مۆڵەکەوە، هەوڵیداوە هەڵبکوێتەسەر وێستگەیەکی رادیۆ و کەسێکیشی لەوێ کوشتووە.

سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسەی بارمتەکانی گرتووە، پۆلیسی ئەڵمانیا ئەوەیخستەڕوو، هیچ ئاماژەیە نییە بۆ ئەوەی تەقەکەرەکە سەر بە بزوتنەوە راستڕەوەکانی ئەڵمانیا بێت.

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، کە لە چەند رۆژی رابردوودا گرووپێکی 25 کەسی بە تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی کودەتا لە ئەڵمانیا دەستگیرکران.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button