کۆمیتەی وەزیرانی یەکیتی ئەوروپا جارێکی دیکە داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پیشووی هەدەپە دەکەن.
کۆمیتەی وەزیرانی یەکیتی ئەوروپا لە رۆژەکانی شەش و حەفت و هەشتی ئەم مانگە کۆبووەوە و داوایان لە حکومەتی تورکیا کرد، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئازاد بکات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی 2016ـەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە لە گرتووخانەی ئەدیرنە زایندانیکراوە. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ساڵی 2020 بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکردبوو، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دژی بڕیارەکە وەستایەوە و گوتبووی ئەوان پابەندی بڕیارەکە نابن.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box