ئه‌ردۆغان داوا له سه‌رۆكی رووسیا ده‌كات رێككه‌وتنی سۆچی جێبه‌جێكات و یه‌په‌گه له سنووره‌كانی توركیا دووربخرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، سه‌رۆكایه‌تی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجامداوه و داوای لێكردووه رێككه‌وتنی سۆچی جێبه‌جێبكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان به پوتنی راگه‌یاندووه، پێویسته (یه‌په‌گه) به قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانی توركیا دووربخرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌رۆككۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، دوورخرانه‌وه‌ی (یه‌په‌گه) له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا كاری له‌پێشینه‌یانه.
ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا له كاتێكدایه، رۆژی شه‌ممه 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، به درێژایی سنووری باشووری توركیا هێڵی ئه‌منی ده‌كێشن.
گوتیشی، سوپای وڵاته‌كه‌ی ئه‌و هێڵه ئه‌منییه ته‌واو ده‌كات، كه قووڵاییه‌كه‌ی 30 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و به درێژایی سنووری باشووری توركیا دروست ده‌كرێت و هیچ پاشه‌كشه‌یه‌كی لێ ناكرێت.
میدیا مەگەزین