کوردستانگرنگ

لە بارەی هێنانەوەی تەرمی ئاکام عومەر ڕوونکردنەوە دەدرێت

نووسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لەبارەی وادەی هێنانەوەی تەرمی شەهید ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە:” رۆژی شەممە بەرواری ١٧ی ١٢ی ٢٠٢٢، كاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی، تەرمی (ئاكام عومەر) فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەگاتە خاكی كوردستان و لە رێوڕەسمێكدا پێشوازی لێدەكرێت.”

‎ئاماژە بەوەشکراوە:”پاشان بە شكۆوە بەرەو بارەگای ھێزەكانی كۆماندۆ بەڕێدەكرێت و دوای دواماڵئاوایی ھاوسەنگەرانی، تەرمی پیرۆزی بەرەو شاری هەولێر بەڕێدەكرێت. پاش بەجێگەیاندنی رێوڕەسمە ئاینی و كۆمەڵایەتییەكان، پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ لە زێدی خۆی و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاك دەسپێردرێت.”

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button