گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ساڵی 2022ـه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار دار بڕاون.
ھێمن كه‌مه‌رخان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌تۆمه‌تی بڕینی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار دار له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا تا ئێستا 149 هاووڵاتی ده‌ستگیركراون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له سنووری پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی 1500 دۆنم پوش و پاوان و ره‌ز و باخی هاووڵاتییان زیانیان پێگه‌یشتووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیە سەر بە بەشى چەمچەماڵ توانییان دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی راوکردن دەستگیربکەن .
هه‌ر له‌مان رۆژدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایگه‌یاند، لەپێناو ریگرێکردن لە راوکردنى ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان، مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ئاغجەلەر دەرچونێکیان ئەنجامدا بۆ سنورى گوندى (گەڕاو) و توانییان سێ ڕاوچى دەستگیربکەن کە سەرقاڵى ڕاوکردن بوون.
رۆژی سێشه‌ممه‌ش 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان لە سنوری گوندی یاخسەمر ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 فەردە خەڵوز گرت، بەڵام تا ئێستا هیچ هاووڵاتیەك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دەستگیرنەکراوە.
رۆژی دووشه‌ممه‌ش 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاشكرایكرد، هاووڵاتیەك لە سنوری گوندی ( سڵێمانە گردە ) زیادەڕۆیی کردبوو سەر موڵکی گشتی بە بەکارهێنانی شۆفڵ و پاکردنەوە و تەختکردنی زەوی، هه‌ر بۆیه لەلایەن پۆلیسی دارستانی بازیانەوە دەستگیر کرا و هەروەها دەستگیرا بەسەر شۆفڵێکدا.
هاوکات لە چالاکیەکی دیکەی هەمان بنکەدا لە سنوری گوندی ( زییەکە ) لە قەزای بازیان دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکران و، دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك داری بڕاوە.
میدیا مەگەزین