وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پشووی سەری ساڵ هەشت رۆژ دەبێت.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی رۆژی ئاڵادا رایگەیاند، “لەدوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، هاوکات بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵەوە، هەشت رۆژ پشوو دەبێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پشووەکە لە رۆژی 25ی کانوونی یەکەمی 2022 دەستپێدەکات و تا 2ی کانوونی دووەمی 2023 بەردەوام دەبێت، لەدوای ئەو وادەیەش راستەوخۆ وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات”.
ئاشکراشیکرد، “تایبەتمەندیمان بە خوێندکارانی کریستیان و ئێزیدییەکان داوە، لەو کاتانەی تاقیکردنەوەکانیان دەکەوێتە ئەو رۆژانەی بۆنەیان هەیە، دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەرەکان کە خشتەی تاقیکردنەوەکانیان بۆ بگونجێنن”.
Facebook Comments Box