
ئایدا رۆسته‌می ئه‌و پزیشكه ئافره‌ته‌ی له تاران به‌ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كوژرا، هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی به‌لاڕێدا برا و ده‌زگای دادی وڵات به‌فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و پزیشكه له‌سه‌ر پردێك خۆی فڕێ داوه‌ته خواره‌وه و مردووه.
ته‌رمی ئایدا له كاتێكدا راده‌ستی خێزانه‌كه‌ی كراوه كه شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه و لێدان به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه. به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، فه‌رمان به پزیشكی داد كراوه كه ده‌ستكاری هۆكاری مردنی ئایدا بكات و بنووسێ به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
بنه‌ماڵه‌ی ئایدا رایانگەیاندووە، كاتێك ویستوویانه ته‌رمی كچه‌كه‌یان ببینن، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌شكه‌نجه دراوه و ته‌نانه‌ت چاوی چه‌پی ته‌قیوه و شوێنه‌واری شكان و لێدان به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه و چەند سه‌رچاوه‌یەکیش هۆكاری ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئایدایان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه هاوكاری چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانی كردووه.
ده‌زگای دادوەری ئێران ویه‌تی، ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌مه‌قاڵه‌یان بووه و دواتر له‌سه‌ر پردێك خۆی فڕێ داوه‌ته خواره‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا تەرمی كچێكی خەڵکی ئه‌هوازیش له رووباری كارون دۆزرایه‌وه كه ئه‌ویش پێده‌چێت له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژرابێت.