واتس ئەپ لە ئەپدەیتێکی نوێ‌دا چارەسەری كێشەیەکی گەورەیی بەکارهێنەران دەکات
واتسئه‌پ له‌رێگه‌ی زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی رۆژانه‌ی ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری ده‌كات.
ماڵپه‌ری (Munsifdaily) بڵاویكردووه‌ته‌وه، واتسئه‌پ چارەسەری کێشەیەکی کرد کە رۆژانە رووبەڕووی ملیۆنان بەکارهێنەری دەبێتەوە، ئه‌وه‌ش كاتێك به‌كارهێنه‌رانی پلاتفۆرمه‌كه به هەڵە بژارده‌ی “سڕینه‌وه ته‌نها بۆ من” هەڵدەبژێرن کاتێک دەیانەوێت رزگاریان بێت لە نامەیەک کە بە هەڵە نێردراوە، به‌ڵام واتسئه‌پ به زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ره‌كه، تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كه‌ی واتسئه‌پ ناوی (سڕینه‌وه‌ی به‌ڕێكه‌وت)ـه و كاتێك به‌كارهێنه‌ره‌كه به‌هه‌ڵه بژارده‌ی سڕینه‌وه ته‌نها بۆ من (delet for me) هه‌ڵده‌بژێرێت، ماوه‌ی پێنج چركه ده‌درێتێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بژارده‌ی سڕینه‌وه بۆ هه‌مووان (delet for every one) هه‌ڵبژێرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش نامه‌كه له‌لایه‌ن وه‌رگرانیشه‌وه ده‌سڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ری (وابیتا ئینفۆ)، لە ئێستادا واتسئه‌پ خەریکی پەرەپێدانی تایبەتمەندییەکی نوێیە، له‌ڕێگه‌یه‌وه بەکارهێنەران دەتوانن نامه‌كان بنێرن و ئه‌و كه‌سه‌ی نامه‌كان وه‌رده‌گرێت ته‌نها جارێك بتوانێت بیانخوێنێته‌وه.
ماڵپه‌ره‌كه ده‌ڵێت، ناتوانرێت ئه‌م جۆره نامانه كۆپی بكرێن، سكرین شووت بكرێن و بۆ هیچ كه‌سێكی دیكه بنێردرێنه‌وه.
میدیا مەگەزین