جیهانهەواڵ

بۆ یەکەم جار جۆ بایدن و زێلینسكی لە دوایی دەستپێکی جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا کۆدەبنەوە

ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا گه‌یشته‌ ئه‌مه‌ریكا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه‌، بڕیاره‌ زێلینسكی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه‌، كه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانییه‌تی دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی (ئۆكرانیا رووسیا) له‌ 24ـی شوباتی رابردووا.

پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاندبوو، واشنتن سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت بە ئۆکرانیا دەدات.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: “850 ملیۆن دۆلار وەك هاوکاری ئەمنی و ملیارێك دۆلار بۆ پەرەپێدانی بەرگری ئاسمانی دەدرێتە ئۆکرانیا”.

بلینکن ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتەکەی هاوکاری سەربازی نوێ دەداتە ئۆکرانیا و بەمەش کۆی گشتی هاوکارییە سەربازییەکانی واشنتن بۆ کیێڤ دەگاتە 21 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button