جیهانگرنگهەواڵ

دەنگ لەسەر حوکومەتی نوێی ئیسرائیل دەدرێت

دوای راگەیاندنی تەواوبوونی پێکهاتەکانی حکومەت، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو دەنگدان لەسەر حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە لە پەرلەمانی ئیسرائیل “کنێست” بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی میدیاکان بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی ئیسرائیل چەند خولەکێک پێش کۆتاییهاتنی وادەی پێکهێنانی حکومەت لە نزیک نیوەشەودا پێکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی راگەیاندووە.

ئەوەش هاتووە، ناتانیاهۆ توانیویەتی هاوپەیمانی زۆرینە بەدەست بهێنێت، پێشبینیش دەکرێت هەفتەی داهاتوو دەنگدان بۆ حکومەتی نوێی ئیسرائیل بەڕێوە بچێت.

لە راگەیەندراوی میدیاکاندا هاتووە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی پارتی لیکود توانیویەتی هاوپەیمانییەکی بەهێز لە زۆرینەی راستڕەوی پەرلەمانی پێکبهێنێت، جگە لەوەش لە سەرەتای هەڵبژاردنەوە لەگەڵ کوردێک دەرکەوت بە ناوی بن غەفیر کە وا بڕیارە ببێتە وەزیری بەرگری ئیسرائیل.

لە سالی ٢٠١٩وە ئەمە پێنجەم جارە حکومەت پێکبهێندرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان و ئۆپۆزسیۆن سەرجەم حکومەتەکان هەڵوەشاونەتەوە و دووبارە دەنگدانی پێشوەختە کراوە، بەڵام ئەم جارە وا پێشبینی دەکرێت کە بنیامین ناتانیاهۆ شەشەمین کابینەی خۆی بە سەرکەوتوویی تەواو بکات.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button