
بڕیاره ئهمڕۆ ههینی، 23/12/2022، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی بکرێت.
سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دوای ئەوە دێت رۆژی 8ی ئهم مانگه، نامەیەکی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد بوو و بەڵێنی دابوو سەردانی هەرێمی کوردستان بکات. لە نامەکەی جۆرجیا میلۆنی ڕایگەیاندبوو “چاوەڕوانم لە دەرفەتێکی نزیکدا بتانبینم و لەگەڵتان کۆببمەوە.”
Facebook Comments Box