بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی بارانبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەورى تەواودا دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی شەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، بارانبارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، پێشبینی دەکرێت بارانبارین لە سنوورى قەزاى خانەقین و ناوچەکانی دەوروبەری زیاتر بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى
میدیا مەگەزین