جیهانگرنگهەواڵ

له‌ نزیك سه‌نته‌رێكی رۆشنبیریی كوردیی لە پاریس سێ کەس گیانیان لە دەستدا

له‌ نزیك سه‌نته‌رێكی رۆشنبیریی كوردیی له‌ شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له‌ ئاكامی رووداوێكی ته‌قه‌كردندا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ برینداربوون.

ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ بازنه‌ی ده‌یه‌می پاریس له‌ ئاكامی رووداوێكی ته‌قه‌كردن سێ كه‌س كوژران و سێ کەسی دیكه‌ برینداربوون و برینی دووان له‌ برینداره‌كان سه‌خته‌.

داواكاری گشتیی پاریس رایگه‌یاند، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌و تاوانه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و هێرشکارەکە دەستگیرکراوە. 

پۆلیسی پاریس لەبارەی دەستگیرکردنی هێرشکارەکەوە ئاشکرایکرد، پیاوێکی تەمەن 69 ساڵە و پێشتریش هێرشیکردووەتە سەر ناوەندێکی پەنابەران.

ئاماژەی بەوەشدا، هێرشکارەکە دووجار هەوڵی خۆکوشتنی داوە و هیشتا هۆکاری هێرشەکە دیار نییە. 

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button