جیهانکوردستانگرنگهەواڵ

مەزندە دەکرێت پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا ساڵانە بگاتە 100 ملیۆن دۆلار

وەزارەی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەزەندەی دەکات پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا ساڵانە بگاتە 100 ملیۆن دۆلار.

دەرفەتی گەورەی کارکردن لە هەرێمی کوردستان وایکردووە کۆمپانیا ئیتاڵیاکان لە بواری جیاواز کاربکەن، وەك: ئاوەدانکردنەوە، ژێرخانی ئابووری، نەوت و گاز و گواستنەوە، کە زۆر گرنگن و کلیلی بەرەوپێشچوونن، هه‌روه‌ها کاردەکەن لە بوارەکانی دارایی و لایەنی دیکەی ئابووری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و بازرگانیەکانی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەلایە خۆیەوە، مەزەندەی دەکات پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکانی نێوانیان ساڵانە بگاتە 100 ملیۆن دۆلار.

لەو بارەیەوە، فەتحی محەمەد، راوێژکاری پەیوەندیەکان لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان مێژووییەکی درێژی هەیە و هەردوولا بەردەوامن لەسەر پەرەپێدان بە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکان و نەهێشتنی بەربەستەکان.

فەتحی محەمەد گوتیشی: ئێستاش کۆمپانیا ئیتاڵییەکان دەیانەوێت سەنتەرێکی گەورەی ئابووری و رۆشنبیری لە هەولێر بکەنەوە کە راستەوخۆ لە ژێر سەرپەرشتی حکومەتی ئیتاڵیا دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ هەینی 23ـی کانوونی یەکەمی 2022، جۆرجا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

لەم سەردانەیدا جۆرجا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، هەروەها تیمی راوێژکار و سەربازانی وڵاتەکەی لە هەولێر بەسەردەکاتەوە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button