جیهانکوردستانگرنگهەواڵ

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ توندی هێرشه‌كه‌ی پاریس بۆ سه‌ر ره‌وه‌ندی كوردی سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

لە بارەی هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر ڕەوەندی کوردی لە پاریس حوکومەتی هەریمی کوردستان هاتە دەنگ و ئیدانەی ئەم کارە دەکات، دەقی پەیامەکەی حوکومەتی هەرێم:

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ توندی هێرشه‌كه‌ی پاریس بۆ سه‌ر ره‌وه‌ندی كوردی سه‌ركۆنه‌ ده‌كات و داواش له‌ رەوەندی کوردی لە ئەوڕوپا ده‌كات ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر ره‌وه‌ندی كوردی له‌ پاریس بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، “بە توندی ھێرشی سەر رەوەندی کوردی لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، “ێمە باوەڕی تەواومان بە داموده‌زگاکانی حکومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە کە رێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزا گەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران”.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی پاریس:

راگەیەندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

بە توندی ھێرشی سەر رەوەندی کوردی لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ھێرشەکە دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین. ھەروەھا داواش لە رەوەندی کوردی لە ئەوروپا دەکەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن. 
ئێمە باوەڕی تەواومان بە داموده‌زگاکانی حکومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە کە رێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزا گەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران. 

حکومەتی ھەرێمی کوردستان

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button