بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی لە کریستیانانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و جیهان دەکات.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 24ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( درودی خوای لەسەر بێت)، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: “يادى كريسمس، جه‌ژنى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى عيساى مه‌سيح سڵاوى خواى لێ بێت، به گه‌رمى له هه‌موو خوشك و برايانى مه‌سيحى له كوردستان، عێراق و ته‌واوى جيهان پيرۆزده‌كه‌م، هيواى جه‌ژنێكى پڕ له شادى و كامه‌رانييان بۆ ده‌خوازم.
هيواشیخواست مه‌سيحییه‌كان ئه‌م جه‌ژنه له كه‌ش و دۆخێكى ئارام‌دا بكه‌نه‌وه و پشوويه‌كى خۆش به‌سه‌ربه‌رن.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لانه، سه‌رزه‌مينى فره‌يى، پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه، يه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌يى و ته‌بايى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانیدا ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها گوتی: “له‌گه‌ڵ خوشك و برايانى مه‌سيحيمان و ته‌واوى پێكهاته‌كان، هه‌موومان پێكه‌وه كارده‌كه‌ين بۆ بنياتنانى ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان، بۆ وڵاتێك كه ماف و ئازادى بۆ هه‌موو هاووڵاتييانى له هه‌ر ئايين و نه‌ته‌وه‌يه‌ك بن، بپارێزێت”.
گوتیشی: “جه‌ژنى له‌دايكبوونى مه‌سيح له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خێر و خۆشى و ئاشتى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى بگه‌ڕێته‌وه”.
میدیا مەگەزین