دوای ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌باره‌ی پۆشینی جلوبه‌رگیان كرا، وه‌زاره‌تی ئابووری ئه‌فغانستان رێگری له كاركردنی ژنان له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ئابووری ئه‌فغانستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سكاڵایه‌كی زۆر له‌باره‌ی شه‌رعی نه‌بوونی جلوبه‌رگی ئه‌و ژنانه ده‌كرێت، كه له رێكخراوه ناحكومییه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان كارده‌كه‌ن، بۆیه له‌مه‌ودوا ناتوانن له‌و رێكخراوانه كاربكه‌ن.
پێشتریش حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان، خوێندنی زانكۆیان بۆ كچان قه‌ده‌غه‌كرد، وێڕای ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی (فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپە)ـی ئه‌فغانستان، چوونی ژنانی بۆ پارکەکانی کابول قەدەغەكرد.
رۆژی (15ی ئاب/ ئۆگستی 2021)، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ته‌قه‌یه‌ك بكرێت، حكومه‌ته درووستكراوه‌كه‌ی كابول، كه پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوای هه‌بوو، هه‌ره‌سی هێناو تاڵیبان له چه‌ند كاتژمێرێكدا ته‌واوی پایته‌ختیان كۆنترۆڵكرد.
میدیا مەگەزین