لە کابینەی مستەفا کازمی توند و تیژی بەکارهاتووە
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویكرده‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه 9 مانگی خایاندووه، ئاشكرایان كردووه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق درووستیكردبوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ده‌ستدرێژی سێكسی و كاره‌با لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی دانپێدانانی به‌رپرسان و بازرگانان وه‌ربگرێن.
كازمی له مانگی ئابی 2020 لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ به‌دواداچوونی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی پێكهێنا.
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری، فه‌ریقی یه‌كه‌م، ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف سه‌رۆكی لیژنه‌كه بوو، ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی پێ‌درابوو.
ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستیكرد به ده‌ستگیركردنی كه‌سایه‌تییه سیاسییه باڵا و ناسراوه‌كان، كه تێوه‌گلابوون له گه‌نده‌ڵی.
لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ 20 كه‌سدا كردووه، 5یان له‌وانه بوونه كه خۆیان ده‌ستگیركراون، 9یان ئه‌وانه بوون كه كه‌سوكاریان ده‌ستگیركراوه، 11شیان به‌رپرسی عێراق و خۆرئاوایی بوون و چاودێری كاری لیژنه‌كه‌یان كردووه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و لیژنه‌یه هه‌موو رێگه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ی بۆ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌ستگیركراوه‌كان به‌كارهێناوه.
یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان وتویه‌تی: كاره‌بایان لێداوم، كیسی پلاستیكیان كردووه‌ته سه‌رم، به بنمیچه‌وه هه‌ڵیانواسیوم، ده‌ستیان له پشته‌وه به توندی به‌ستووم و رووتیان كردوومه‌ته‌وه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستگیركرابوو له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا مردووه، كه قاسم حموود مه‌نسوور، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كۆمپانیای خۆراك بووه له وه‌زاره‌تی بازرگانی.
كه‌سوكاری مه‌نسوور، وێنه‌یان هه‌یه، كه به هۆی زه‌بری لێدانه‌وه زۆربه‌ی ددانه‌كانی كه‌وتوون.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بوون و ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته بوون، به‌ڵام گوێیان پێ نه‌داوه.
ده‌ستگیركراوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، له ناوچه‌ی سه‌وز له ژێر زه‌مینێكدا زیندانی كراون.
بازرگانێك باسی له‌وه كردووه، بۆ ماوه‌ی 13 رۆژ ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه و ئینجا دواتر پرسیویانه به‌رتیلت به كێ داوه و چه‌ندت پێداوه.
لیژنه‌كه‌ی ئه‌بو ره‌غیف، 156 دۆسیه‌ی كردبوویه‌وه، به‌ڵام دواتر دادگای باڵای ئیتیحادی هه‌ڵیوه‌شانده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و لیژنه‌یه ناده‌ستوورییه.
میدیا مەگەزین