کوردستانگرنگ

هەڤاڵ ئەبو بەکر دەڵێت: ئاهەنگی سەری ساڵ ناگێڕین

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گووتی: “بوونی جیاوازی خاڵێکی باشە و گرنگە بە هەموو جیاوازییەکانەوە پێکەوە بین، ئومێد دەکەم لایەنە سیاسییەکان، لە کاتێکدا پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەین، هاوشێوەی پەیڕەوکارانی ئایینەکان پێکەوەبن و یەکتری تەواوبکەین،

باسی لەوەشکرد، کە هەموو ئەو ئامادەکارییانەی پێویستن لە رووی ئارامی و ئاسایشەوە بۆ سەری ساڵ کراون، ئەوان دەسەڵاتی تەواویان داوە بە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان، بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لەو بارەیەوە، بەڵام “بەهۆی ئەو بارودۆخانەی هەیە، لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، دەستدرێژیکردنە سەر رەوەندی کوردی لە فەرەنسا، ئەو دۆخەی لە ئەنجامی تەقینی غاز لە ماڵێکدا لە گەڕەکی کازیوە روویدا، بەفەرمی بڕیارمانداوە وەک حکومەت ئاهەنگ ناگێڕین بۆ سەری ساڵی نوێ”.

ئاماژەی بەوەشدا، زەمینەی لەبار بۆ هاووڵاتیان رەخسێندراوە، بۆ ئەوەی گوزارشت لە خۆشییەکانیان بکەن و پێشوازی لە ساڵی نوێ بکەن، بۆیە قایمقامیەت، شارەوانی، تەندروستی، یەکە کارگێڕی و ئەمنییەکان، رێککاری پێویستیان گرتووەتەبەر بەڵام وەکو حوکومەت بە شێوەیەکی فەرمی یادی سەری ساڵ ناکەنەوە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button