وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگاوی باش بۆ گۆڕانكارییه‌كان له پۆسته‌كانی نێو حكومه‌ت نراوه، داواشده‌كات حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گفتوگۆ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پۆسته حكومییه‌كاندا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوی باش نراوه.
گوتیشی، چه‌ند ناوێك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زیرێك له‌نێو كابینه‌ی نۆیه‌م پێشنیاركراون، رێباز بێركۆتی بۆ پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشنیازكراوه و ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری بۆ شوێنی خالید شوانی پێشنیازكراوه، چه‌ند ناوێكی دیكه‌ش بۆ ژماره‌یه‌ك پۆستی دیكه پێشنیاركراون.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی شنگالیشه‌وه، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له حكومه‌تی عێراق كرد رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێبكات و رایگه‌یاند، دوای سه‌ری ساڵ لیژنه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی رێككه‌وتنی شنگال سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی پێنجشه‌ممه 22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ناو یه‌كێتی به راگه‌یاند، یه‌كێتی بڕیاریداوه گۆڕانكاری له پۆسته وه‌زارییه‌كانی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ناوێكی پێشنیازكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان یه‌كێتی بۆ شوێنگره‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، رێباز بێركۆتی كاندیدكردووه كه ئێستا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتییه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی خالید شوانی، كه له كابینه‌كه‌ی سوودانیدا، پۆستی وه‌زیری دادی عێراقی وه‌رگرتووه، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، كه پێشتر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بووه، ده‌بێته وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی یه‌كێتی روونیكرده‌وه، سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن كه ناسراوه به (سه‌ركه‌وتی كوبه)، ده‌بێته بریكاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شوێنی چه‌تۆ ساڵح.
ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی یه‌كێتی له كاتێكدایه، پێشتریش دوای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی 14، پارتی بڕیاریدا ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییانه‌ی پارتی له حكومه‌ت و په‌رله‌مان پۆستی باڵایان هه‌یه، گۆڕانكاری له پۆسته‌كانیان ئه‌نجامبدات.
میدیا مەگەزین