بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم لە کاتەکانى شەودا، خێراى با (١٠ – ١٥)کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا، بەڵام لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێم کەمێک چالاکتر دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری رۆژهەڵات بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت، هەروەها مەوداى بینین لە نێوان (٦ – ٨) کم دەبێت.
دەستەی کەشناسی هەرێم دەربارەی ڕەوشی کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمان بەگشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ تەنها ناوچە شاخاوییە سنووریەکان نەبێت کەمێک بە (١-٢) پلە نزمتر دەبنەوە، خێراى با (١٠ – ٢٠) کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و بە ئاراستەی باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆرێت، مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت.