دابەزینی بەهای دینار بۆ كۆمه‌ڵێك سزای سه‌پێندراوی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی لێكدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا و شتومه‌ك، ئەمەش دڵه‌ڕاوكێ و ناجێگیریی بازاڕی لێکەوتووەتەوە، هەر بۆیە پیشنیازی نوێ بۆ دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دەخرێتەڕوو.
دابەزینی بەهای دینار بۆ كۆمه‌ڵێك سزای سه‌پێندراوی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بەسه‌ر ژماره‌یه‌ك بانكی سپیكردنه‌وه‌ی پارە سەپاندوویەتی، كه كاری گۆڕینه‌وه و هه‌نارده‌ی دراویان بۆ ئێران كردووه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی حكومه‌تی عێراق پێیوایه، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار هۆكاری ده‌ره‌كی له‌پشته و ده‌بێت حكومه‌ت هه‌وڵی كۆنتڕۆڵ و سه‌قامگیری نرخه‌كان بدات، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی دارایی له عێراق رێوشوێنه‌كانی خستنه‌بازاڕی دراوی به‌رزكردووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك ده‌ستیان بۆ نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلاری یه‌ده‌گیان له‌مێژووی دارایی عێراق بردووه، به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دینار بەرامبەر نه‌بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه بانكی رافیده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاندووه، بە رێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق خه‌رجكردنی حیساباتی ساڵانه و سوودی حیسابی پاشه‌كه‌وت و رێكخستنی بودجه، بڕیاریانداوه راكێشانی پاره له حیساباتی پاشه‌كه‌وت رابگرن.
عوده‌ی عەبدولهادی، له هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكرای ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی جێگیركردنی نرخی دۆلار له بازاڕه‌كاندا بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی 25-20%ی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بە دۆلار ده‌خرێته به‌رده‌م حكومه‌ت.
بەشێک لە چاودێرانیش پێیانوایە هۆكاری دابەزینی بەهای دینار، خودی ئه‌مه‌ریكا‌یه كه رێگری له هاتنه ناوه‌وه‌ی دۆلار بۆ عێراق ده‌كات.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد به‌جۆرێك نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی 155 هه‌زار دیناری تێپەراند. ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یەش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر گرانبوونی نرخی شتومه‌ك و كاڵا و پێداویستی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان دەبێت.
میدیا مەگەزین