بەپێی زانیارییەکانی راپۆرتێک، ئابووری جیهان لە ساڵی داهاتوودا دووچاری داکەوتنێکی گەورە دەبێتەوە لە ئەنجامی زیادبوونی قەرزەکان.
بەگوێرەی راپۆرتێکی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی ئابووری سی ئی بی ئار، بە کاریگەری بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان، حکومەتەکانی جیهان دووچاری قەرزێکی زۆر بوونەتەوە، ئەمەش وادەکات لە ساڵی 2023 نزیکەی یەک لەسەر سێی ئابووری جیهان تووشی داڕمانێکی گەورەتر ببێتەوەو هەروەها ئاستی بەرهەمی ناخۆیی بگاتە کەمتر لە %2.
لەو راپۆرتەدا دامەزراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ئەمساڵدا قەرزی جیهان 100 ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا ئابووری جیهان رووبەڕووی داکەوتنەکە ببێتەوە، بەر لە بەرزکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box