کوردستانگرنگ

کەشوهەوای هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا دێت

بە‌ڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی بڵاوكردەوە و دەڵێت” به‌گشتی ئاسمان له‌ نێوان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌وردا ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما روو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن”.

دەستەی کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا رایگەیاند” ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێراى با (٥ – ١٥) کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ٩) کم دەبێت.

دەستەی کەشناای ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ تەنها ناوچە شاخاوییە سنووریەکان نەبێ بە ٢ پلە نزمتردەبنەوە، خێراى با (١٠ – ٢٠) کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا، مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ٩) کم دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button