کوردستانگرنگ

ئالان حەمە سەعید بەشداری پرسەی دایکە ئافتاوی کرد

ئالان حەمەد سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆکوەزیران سەردانی هەڵەبجەی کرد و لە پرسەی ئافتاو ساڵح، دایکی سێ شەهید، بەشدار بوو.

ئەمرۆ (سێشەممە، 27ـی کانوونی یەکەم) ئالان حەمەد سەعید راگەیاند، “بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریمان لە پرسەی خاتوو ئافتاو کرد. ئەو، ژنێکی شۆڕشگێڕ و قارەمان بوو. پەیامی هاوخەمی و هاوسۆزی سەرۆکوەزیرانمان بە بنەماڵەکەی راگەیاند. ئینشاڵڵا دواناخۆشیان بێت و خوای گەورە سەبر و ئارامیان پێببەخشێت”.

ئەو سەبارەت بە دایکە ئافتاو، گوتی: دایکە ئافتاو، دایکی سێ شەهیدە. شەهید موختار ساڵی 1983 شەهید کراوە، جوامێر لە سەربازگەی خالید لەگەڵ 13 پێشمەرگەی دیکە لە ساڵی 1991 شەهید کرا و تەنانەت تەرمی پیرۆزیشی بەدەست بنەماڵەکەی نەگەیشتووە. هەروەها شەهید زولفەقار و کوڕەکەی و پێنج پێشمەرگەی دیکە ساڵی 2008 لەلایەن تیرۆریستانەوە لە خانەقین شەهید کرا.

وەزیری پەروەردە راشیگەیاند، “دایکە ئافتاو جیا لەوەی خاوەنی سێ شەهیدە، خۆشی خاتوونیکی پێشمەرگە بوو، باوکی ئەو سێ شەهیدە لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پێشمەرگە بووە، ساڵی 1961 پێشمەرگەی ئەیلول بووە و خاتوو ئافتاو هەمیشە لەگەڵ هاوسەرەکەی بووە”.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button