مەسعود بارزانی پهیامێكی سهرهخۆشی بۆ كۆچی دوایی پرۆفیسۆر دکتۆر ئازاد عوبێد ساڵح ئاراستهی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێیانی دهكات و رایدهگهیهنێت، “خۆم بە هابەشی خەمیان دەزانم”.
له پهیامهكهی مەسعود بارزانیدا هاتووه، “بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و مێژوونووسی ناسراوی كورد و مامۆستای بەشی مێژووی كۆلیژی ئادابی زانكۆی سەلاحەددین پرۆفیسۆر دکتۆر (ئازاد عوبێد)ـم بیست”.
دهقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پرۆفیسۆر دکتۆر ئازاد عوبێد ساڵح
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و مێژوونووسی ناسراوی كورد و مامۆستای بەشی مێژووی كۆلیژی ئادابی زانكۆی سەلاحەددین پرۆفیسۆر دکتۆر (ئازاد عوبێد)ـم بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئازاد عوبێد و مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆی سەلاحەددین دەكەم و خۆم بە هابەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر دکتۆر ئازاد عوبێد بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
27ی كانوونی یەكەمی 2022
میدیا مەگەزین