ئابووریجیهانهەواڵ

ملیاردێرەکانی جیهان لە ساڵی 2022 دوو ترلیۆن دۆلار زیانیان بەرکەوتووە

به‌گوێره‌ی ئامارەکانی پێگه‌ی فۆڕبس، ملیاردێرەکانی جیهاندا، له‌ ماوه‌ی ساڵی 2022 نزیکەی دوو تریلیۆن دۆلار زیانیان پێگه‌یشتووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و زیانه‌ش به‌ بڕی 660 ملیار دۆلار به‌ر ملیاردێره‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌.

به‌ گوته‌ی ئه‌و پێگه‌یه‌، هۆكاری ئه‌و زیانه‌ گه‌وره‌یه‌ بەهۆی دابەزینی نرخی پشکەکانی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا، بەرزبوونەوەی رێژەی سوود و رێژەی هەڵاوسان و شێوانی ئابوورییه‌وه‌ بووه‌.

له‌نێوان ملێاردێره‌كانی ئه‌مه‌ریكاش، سامانی ئیلۆن مه‌سك، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای “تێسلا” و “SpaceX” و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری نوێی سه‌كۆی تویته‌ر بۆ ئه‌مساڵ زۆرترین زیانی پێگه‌یشتووه‌ و بڕی 115 ملیار دۆلاری له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها نرخی پشکی کۆمپانیای تێسلا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو رۆژی سێشەممەی رابردوو نزیکەی 70% دابەزیوە، له‌كاتێكدا ماوه‌یه‌كی زۆره‌ وەبەرهێنەرانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ داوا لە دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە دەکەن بۆ ئەوەی کۆمپانیای مه‌سك گرنگیی زیاتر به‌ کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبایی بداته‌وه‌.

هەرچەند ئەمساڵ مه‌سك جێگەی خۆی وەك دەوڵەمەندترین کەسی جیهان لەدەستدا، بەڵام تا ئێستاش وه‌ك دەوڵەمەندترین کەسی ئەمه‌ریکایه‌.

ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش 5 ملیاردێری ئه‌مه‌ریكین، كه‌ له‌ ساڵی 2022 سامانه‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه‌:

1. جێف بیزۆس، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەمازۆن، زیانەکانی بۆ ساڵی 2022 بریتی بووه‌ له‌ 80 ملیار دۆلار و ئێستا خاوه‌نی 106.8 ملیار دۆلاره‌.

2- مارك زوکەربێرگ، هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای مێتا پلاتفۆرم، زیانه‌كانی ساڵی 2022ی به‌ 78 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ كراوه‌ و ئێستا خاوه‌نی 42.7 ملیار دۆلاره‌.

3. لاری پەیج، هاودامەزرێنەر و ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمپانیای گوگڵ، زیانه‌كانی ساڵی 2022ی به‌ 40 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌كراوه‌ و ئێستا خاوه‌نی 76.8 ملیار دۆلاره‌.

4- فیل نایت، سەرۆکی کۆمپانیای نایك، زیانەکانی ساڵی 2022ی به‌ 18.3 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌كراوه‌ و ئێستا خاوه‌نی 45.2 ملیار دۆلاره‌.

5. لیۆنار لاودەر، سەرۆکی کارمەندی کۆمپانیاکانی ئیستی لاودەر، زیانەکانی ساڵی 2022ی به‌ 9.8 ملیار دۆلار مەزەندەکراوه‌ و ئێستا خاوه‌نی 22 ملیار دۆلاره‌.

سام بانکمان فرید، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی کۆمپانیای FTX بۆ ئاڵوگۆڕی دراوی کریپتۆ، کە ئێستا تۆمەتبارە بە ساختەکاری، دوای ئەوەی کۆمپانیای FTX لە 11ی ئەم مانگە داوای مایه‌پووچبوونی کرد، له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌دا ون بوو و لە ئەستێرەی بەرگی “Fortune”ـه‌وه‌ بوو به‌ تاوانبارێکی داهاتوو.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button