جیهانهەواڵ

هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی به‌رگری رووسیا و توركیا و سووریا له‌ مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌

له‌پێناو سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و به‌رده‌وامی گفتوگۆكان، هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی به‌رگری رووسیا، توركیا و سووریا له‌ مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 28ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی به‌رگری رووسیا، توركیا و سووریا له‌ مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌، تێیدا باس له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و ئاواره‌كانی سووریا، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان كرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌، جه‌خت له‌ به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكان له‌ پێناو سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ كرایه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ سووریا.

هه‌ریه‌ك له‌ خلووسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا، سێرگی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری رووسیا و عه‌لی مه‌حموود عه‌باس وه‌زیری به‌رگری سووریا، رێككه‌وتن له‌باره‌ی پاراستنی سه‌قامگیری له‌ سووریا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئاسانكارییه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌ی ئه‌و سێ وڵاته‌، كه‌ له‌ ساڵی 2011ـه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین دیاری سیاسییه‌ به‌رپرسانی سووریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكردبووه‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ خلووسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری و هاكان فیدان سه‌رۆكی هه‌واڵگری نیشتمانی توركیا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌ مۆسكۆن.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button