تورکیا تاوتوێی بڕینی بودجەی هەدەپە دەکات
بڕیارە دادگای ده‌ستوری توركیا له‌باره‌ی بڕینی هاوكارییه‌كانی گه‌نجینه بۆ پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په) له 6ی كانوونی دووه‌می 2023 بڕیاری خۆی ئاشكرا بكات.
له ماوه‌ی رابردوودا به‌كر شاهینی، سه‌رۆكی دادگای باڵای توركیا 10 رۆژی د‌یاریكردبوو، تا هاوكارییه‌كانی گه‌نجینه بۆ هه‌ده‌په ببڕدرێن، هاوكات دادگای ده‌ستوریی توركیا له‌سه‌ر ئه‌و داوایه كۆبووه‌وه و له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ش داوای روونكردنه‌وه‌ی كردووه.
له توركیا ههرپارتێك كه به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌گاته په‌رله‌مان، ساڵانه له لایه‌ن گه‌نجینه‌ی وڵاتەکە هاوكاریی دارایی وه‌رده‌گرێت، پێشبینیش ده‌كرێت هاوكارییه‌كانی هه‌ده‌په بۆ ساڵی 2023 بگاته 539 ملیۆن لیره‌ی توركی كه ده‌کاته نزیكه‌ی 30 ملیۆن دۆلار.
پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە) لە 15 تشرینی یەکەمی 2012 لە ئەنقەرە دامەزراوە، تا ئێستا پێنج كۆنگرەی ئاسایی حزبەكە بەڕێوەچووە، بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە، ھەدەپە پارتێکی سۆسیال دیموکراتە، پابەندە بە دژایەتیکردنی سیستمی سەرمایەداری و تێدەكۆشێ بۆ کۆتایھێنان بە ھەڵاواردنی ئایینی، رەگەزایەتی و نەتەوایەتی. ھەدەپە لەلایەن چەند کوردێکی چەپڕەو دامەزراوە و سێ لە کەسە دیارەکانی ئەو پارتە پێشتر لە پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) بوون.
میدیا مەگەزین