وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، پێویستە ئەمریکا فرۆشتنی چەک بە تایوان رابگرێت و سەرچەم پەیوەندییە سەربازییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بپچڕێنێت.
وانگ ونبیب وتەبێژی وەزارەتی دەروەی چین لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەدا، وڵاتەکەی داوا لە ئەمریکا دەکات رێز لە یەکپارچەیی خاکی چین بگرێت و فرۆشتنی چەک بە تایوان رابگرێت و سەرچەم پەیوەندییە سەربازییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بپچڕێنێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەمریکا پابەند بێت بە بنەمای یەکپارچەیی چین و ئەو رێککەوتنانەی لە نێوانیاندا هەیە و چیتر چەک بە تایوان نەفرۆشێت و نەبێتە هۆکارێک بۆ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان چین و تایوان.
باسی لەوەشکرد، چین ئەوەی پێویست بێت دەیکات بۆ پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی و پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئەمریکا رایگەیاند، رەزامەندی دەربڕیوە بە بڕی ١٨٠ ملیۆن دۆلار چەک بە تایوان بفرۆشێت.
بەهۆی گرژییەکانی نێوان دورگەی تایوان و چینەوە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و چین ناکۆکی تێکەوت و ئەمریکا چینی بە ویستی داگیرکاری تۆمەتبار کرد.
میدیا مەگەزین