فەڕەنسا داوا لە تورکیا دەکات جیاوازی بکات لە نێوان کورد و پەکەکە
دوای رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی پاریس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌كات و داوای لێده‌كات جیاوازی بكات له‌نێوان په‌كه‌كه و نه‌ته‌وه‌ی كورد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان كاترین كولونا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و رایگه‌یاندووه، داوا له توركیا كراوه جیاوازی بكات له‌نێوان په‌كه‌كه كه له‌لایه‌ن توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسراوه، له‌گه‌ڵ كورد.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و توركیا، دوای بانگهێشتكردنی باڵیۆزی فه‌ره‌نسا بوو له ئه‌نقه‌ره، به‌هۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پاریس، دوای هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر ناوه‌ندێكی رۆشنبیری كورد له‌و شاره له‌لایه‌ن پیاوێكی فه‌ره‌نسی ته‌مه‌ن 69 ساڵه‌وه كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سێ هاووڵاتی دانیشتووی كورد له پاریس.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، كاترین كولونا بۆ چاوشئۆغلۆ، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه بۆ پشتسوانیكردنی له ئازادی رۆژنامه‌وانی و ئازادی راده‌ربڕین و داواشی له ئه‌نقه‌ره كردووه جیاوازی بكات له‌نێوان رێكخراوی په‌كه‌كه و رێكخراوه كوردییه‌كانی دیكه كه توندتیژنین.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دڵنیایی داوه‌ته هاوتا توركییه‌كه‌ی كه هه‌موو رێوشوێنێكی ئه‌منی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ پاراستنی نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌نقه‌ره له وڵاته‌كه‌ی و ئه‌و ناوچانه‌ی ره‌وه‌ندی كورد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان تێیدا ده‌ژین.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی به پاریس گه‌یاندووه سه‌باره‌ت به جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی “ئه‌ندامان و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه” له رووداوه‌كانی پاریس، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌شی له ده‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌ك سیاسی و كه‌سایه‌تی فه‌ره‌نسیش له به‌رده‌م وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه به تیرۆریست ناسراون له خۆپیشاندانه‌كانی پاریس، گرتووه و داواشی كردووه رێگری بكرێت له‌و هه‌وڵانه.
میدیا مەگەزین