جیهانهەواڵ

زۆرینەی ناوچەکانی ئۆکرانیا بێکارەبا بوون

ماوەی دوو رۆژە روسیا ‌هێرشە ئاسمانیەکانی لەڕێگەی مووشەک و فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە بۆ سەر هێزەکانی ئۆکرانیا و ناوچە سڤیلەکان دەستپێکردووەتەوە، بەهۆیەوە زۆرینەی ناوچەکانی ئۆکرانیا بێکارەبا بوون.

ڤۆلۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، رایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگری وڵاتەکەى، رووبەڕووی ٥٤ موشەک و ١١ فرۆکەی بێ فڕۆکەوان بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ‌هێرشانە یەکێکە لە گەورەترین هێرشی ئاسمانی روسیا بۆسەر خاکی ئۆکرانیا لەسەرەتای هێرشەکانی ئەو وڵاتە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی هێرشەکانەوە، هاوڵاتیانی بەشێک لە ناوچەکانی ئۆکرانیا، وەک کیێڤ، ئۆدیسا، خێرسۆن لە باشوری وڵات و شاری لڤیڤ لە سنوری پۆڵندا، بێکارەبا بوون.

بەرپرسانی ئۆکرانیا ئەوەشیان وتووە، تەنها لە ئێوارەى رۆژى پێنج شەممەدا هێزەکانی روسیا ١٢٠ موشەکیان ئاڕاستەی سوپای ئۆکرانیا و ناوچە مەدەنییەکان کردووە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button