رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

بەهۆی تەقینەوەیەک لە تورکیا حەوت کەس گیانیان لە دەست دا

تەقینەوەیەک لە رێستۆرانتێکی پارێزگای ئایدن لە باشوری خۆرئاوای تورکیا روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

حوسێن ئاکسۆی پارێزگاری ئایدن بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئانادۆڵۆی رایگەیاند، لە تەقینەوەیەکدا کە لە چێشتخانەیەک لە شارۆچکەی نازیللی سەربە پارێزگای ئایدن روویداوە، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە چێشتخانەیەکی شەقامی قوبرس لە گەڕەکی ئاڵتنتاش زانیارییان پێگەیشتووە کە لە کاتی گۆڕینی بوتڵی غازدا تەقینەوەیەک روویداوە و تاوەکو ئێستاش کارەکانی تیمەکانیان لەو ناوچەیە بەردەوامە.

باسی لەوەشکرد، لێکۆڵێنەوەکان لە رووداوەکە دەستی پێکردوووە، بەڵام بەپێێ زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە بەهۆی بتڵی غازەوە بووە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button