ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێوه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، مافی ئه‌خلاقی و مێژوویی رووسیا بوو، جه‌نگ دژ به ئۆكرانیا به‌رپابكات.
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له په‌یامه‌كه‌یدا له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی بۆ لای ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی رووسی ده‌ڵێت: “ساڵی 2022، ساڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كێشه‌كان بوو، بنه‌مایه‌ك بوو بۆ سه‌ربه‌خۆبوونمان”.
ده‌شڵێت: “ئێمه بۆ پاراستنی گه‌ل و خاكی رووسیا ده‌جه‌نگین”.
ره‌خنه‌ی له وڵاتانی رۆژئاواش گرت و رایگه‌یاند، ئه‌وان پێشبینی وێرانبوونی پیشه‌سازی و ژێرخانی رووسیایان ده‌كرد، واش ده‌رنه‌چوو، ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپییه‌كان، ئۆكرانیا و گه‌له‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و لاوازكردنی رووسیا و هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی به‌كارده‌هێنن.
سه‌رۆكی رووسیا دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌وروپییه‌كان له‌باره‌ی ئاشتییه‌وه درۆیان كرد. گوتی: “پێكه‌وه هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كان تێده‌په‌ڕێنین و رووسیا ده‌پارێزین”.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.