کوردستانگرنگ

فڕۆکەیەک لە ٢٠٢٣دا گەشتی کرد و لە ٢٠٢٢دا نیشتەوە

گەشتیارانی فڕۆکەیەک بە گەشتێکی بێوێنەدا تێپەڕین کاتێک لە کۆتا رۆژی ساڵ و لە رۆژی شەممە ٣١ی کانونی یەکەم لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشورەوە دەستیان بە گەشتەکەیان کرد بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتنە شوێنی مەبەست.

لە کاتژمێر ٠٠:٢٩ی بەیانی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا گەیشتیارانی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی ئینچیۆنی نێودەوڵەتی سیئۆل دەستیان بە گەشتەکەیان کرد بۆ شاری سان فڕانسیسکۆی ئەمریکا و فڕۆکەکە لە کاتژمێر ٥:٠١ خولەکی ئێوارەی یەکشەممە ٣١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢نیشتەوە.

ئەمەش بەهۆی ئەوەوە روویدا، کە جیاوازی کات بوونی هەیە لە نێوان هەردوو وڵاتدا کە جیاوازییەکە ١٤ کاتژمێرە و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیا لە پێش ناوچەکانی ئەمریکاوەن.

لە کاتژمێر ٢:٤٣ خولەکی ئێوارەی شەممەدا بەکاتی بەرازیل، فڕۆکەکە بۆماوەی دوو کاتژمێرو ١٣ خولەک لە ئاسماندابووە و هەموو ئەو کاتەش لە ئاسیا ساڵ ساڵی ٢٠٢٣ بووەو گەشتی فڕۆکەکە نۆ کاتژمێر و ٤٦ خولەکی خایاندووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە یەکەم ناوچەی جیهان کە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد، ناوچەیەکی زەریای هێمن بوو بەناوی دوورگەی کریباتی و دوابەدوای ئەویش نیوزلاند و دوا شوێنیش دوورگەکانی هاولاندن لە نزیک ئەمریکا.

وەرگیراوە

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button