سەرۆکی داداگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، گەندەڵی جۆراوجۆر لە زۆربەی دامودەزگاکانی عێراقدا بوونی هەیە و ئەم دۆخەش تەنها لە رێگەی نیەتێکی سیاسی راستەقینە چارەسەردەکرێت.
جاسم محەمەد سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە لێدوانێکدا بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند، گەندەڵی لە وڵاتدا بەشێوەی بچوک و گەورە بوونی هەیە و ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی متمانەی هاوڵاتیان بە کاروباری گشتی وەک ئەوەی لە ئێستادا دەبینرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، هاوڵاتیان لە کاتی سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکان دووچاری گرفتی زۆر دەبنەوە لە بەڕێکردنی مامەڵەکانیان و ئەمەش هۆکاری لە دەستدانی متمانەی هاوڵاتیانە بە کاروباری گشتی. لە کاتێکدا سیستەمی کارگێڕی عێراق یەکێکە لە دیاترین سیستەمەکانی بەڕێوەبەردن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی نەبوونی ستراتیژی نیشتیمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئاستی کارگێری و بەڕێوەبردن لە عێڕاقردا گەیشتووەتە ئەم دۆخە و ئەگەر نیەتێکی سیاسی راستەقینە هەبووایە ئەوا گەندەڵێ کۆتایی پێدەهات. دەشڵێت، “گەندەڵی کۆتایی نایەت تا نیەتی سیاسی عێراق بەرەو باشتر نەڕوات.”
میدیا مەگەزین