ترسی گەڕانەوەی بەعسێکان هەیە
حه‌سه‌ن فهدعم سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌وه‌ری داواكاری هێزه سیاسییه سوننیه‌كان له هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بووه.
ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژه به‌وه‌دا، ده‌سته‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و به یاسا پێكهاتووه، هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێت به ده‌ركردنی یاسایه‌ك به‌ده‌نگی 50 كۆ 1ی په‌رله‌مانتاران كۆتایی به كاره‌كانی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه بهێنێت.
ده‌شڵێت: “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی و به‌بێ رێگه‌چاره‌ی یاسایی كارێكی ئه‌سته‌مه، چونكه دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگه و ئه‌رشیفێكی گه‌وره و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگی تایبه‌ت به عێراقی كۆكردووه‌ته‌وه”.
راشیگەیاند، ئه‌م یاسایه و ده‌ستووریش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاری سیاسی له به‌عسییه‌كان قه‌ده‌غه كردووه.
حزبی بەعس لە ساڵی 1952 لە عێراق دامەزرا و لە ساڵی 2003 کۆتایی پێهێنرا، بەهۆی زوڵم کردن لە هاووڵاتییانی زۆربەی عێراقییەکانی دژی سیستەمی بەعس بوون، لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و لەناوبردنی بەعس، لەسەردەمی دەسەڵاتی پۆل برێمەر حاکمی مەدەنی ئەمەریکا لە عێراق، کارکردنی حزبی بەعس بە یاسا لە عێراق قەدەغە کراوە، دواتر لە کاتی نووسینەوەی دەستوور لە ساڵی 2005 بە فەرمی لە دەستووری عێراقیش کارکردنی حزبی بەعس قەدەغە کرا.
میدیا مەگەزین