بانکی ناوەندی عێراق: ژمارەی ئەو بانکانە زیاد دەکەین کە دراوی بیانیسن پێ دەفرۆشن
بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریداوه ژمارەی ئەو بانکانەی دۆلاریان پێدەفرۆشێت، لە 10 بانکەوە بۆ 20 بانک زیاد بکات.
بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ (دووشەممە، 2ـی کانوونی دووەم) لە راگەیەندراوێکدا جیا لە ئاماژەدان بە زیادکردنی ژمارەی بانکەکان، ئاشکرایکرد، بڕیاریداوە ئەو بڕە پارەیەی هەفتانە بۆ ئەم بانکانە تەرخانی دەکات زیادبکات، بۆ ئەوەی بەپێی ئەو مەرج و رێنمایانەی لەلایەن بانکەکەوە دەرچووە، زۆرترین فرۆش پێشکەش بە کڕیارانی دراوی بیانی بكهن.
ئەمڕۆ نرخی دۆلارێکی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەزار و 530 دینار بوو.
لە رۆژانی کۆتایی ساڵی رابردوودا، نرخی دۆلارێکی ئەمەریکی بۆ سەرووی هەزار و 600 دینار بەرزبوویەوە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی فراوانی لەسەر بازاڕ دانا.
گومانی تێوەگلانی چەند بانکێکی عێراقی لە سپیکردنەوە و ناردنەدەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ و چاودێریکردنیان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بوو.
هەر بۆیە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوایکرد رێوشوێنی بەپەلە بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار بگیرێتەبەر.
سوودانی رایگەیاند، ناجێگیربوونی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی بەهاکەی زیاتر سوریکردن لە ئەنجامدانی چاکسازی دارایی.
لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ وەزارەتی پیشەسازی، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاند، عێراق هەلی ئەوەی لەبەردەستدایە تا ببێتە وڵاتێکی پیشەسازی و پشت بەخۆی ببەستێت.
سوودانی باسی لەوەشکرد، گرنگە هەنگاونان بەرەو بوون بە دەوڵەتێکی پیشەسازی دووربێت لە موزایەدەی سیاسی و بۆ مەبەستی سیاسی بەکار نەهێنرێت.
میدیا مەگەزین