بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی رابردوودا ٥٧ دینار دەبێت و بە گوێرەی کاتژمێرەکانی کارکردن لەنێوان ١٣ هەزار و ٢٥٠ بۆ ١٦ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە ٥٧ دینار دیاریكرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان ٢٣٠ بۆ ٢٩٠ كاتژمێر كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان ١٣ هەزار و ٢٥٠ دینار بۆ ١٦ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.
دەشڵێت، “نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ژمارده‌كرێت كه‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمارده‌كات.”
هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە بۆ مانگی کانوونی دووه‌م مانگی یەک له كاتژمێر یەکی نیوه‌ڕۆ بۆ یەکی شه‌و ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ٦:٣٠ بۆ ٨ی بەیانی.
باس لەوەشکراوە، هاوكات نرخی ئه‌مپێری شوێنه بازرگانییه‌كان و ناو بازاڕ و ئەو موەلیدانەی پێشنیوەڕۆ کاریان کردوە زیاتر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر كاریان كردووه.
لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی ١٠خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەندامێکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو، لە نێوان ١٤ بۆ ١٦ هەزار دینار دایە.
هاوکات، لە پارێزگای دهۆکیش بۆ مانگی ١٢ بەهۆی ئەوەی زیاتر لە ٣٢٠ کاتژمێر مۆلیدەکان کاریان کردووە، نرخی ئەمپێری مۆلیدە ١٩ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.
میدیا مەگەزین