کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی بڕیاری خەرجکردنی دوو ملیار دیناری دا

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری خەرجكردنی نزیكەی دوو ملیار دیناری دا، ئەوەیش بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریی لافاو لە گردجووتیاری سەربە هەولێر.

ئەمڕۆ دووشەم 2023/1/2، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوی كردووەتەوە، بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریی لافاو لە دەوروبەری هەولێر، لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە خزمەتكردنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، بە رەچاوكردنی بەرژەوەندیی گشتی، سەرۆكی حكوومەت بڕیاری خەرجكردنی پارەیەكی زۆری دا.

باسی لەوەش كردووە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندیی دا لەسەر تەرخانكردنی گوژمەی یەك ملیار و 985 هەزار دینار بە مەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەریی لافاو لە گردجووتیاری سەربە هەولێر.

روونیش كراوەتەوە، تەرخانكردنی ئەم گوژمەیە بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ ساڵی 2023 دەبێت، هەروەها ئەم پڕۆژەیە رێكخستن و خاوێنكردنەوە و فراوانكردن و ناوپۆشكردنی بە كۆنكریتی رێڕەوی سروشتی ئاوی بارانی گردجووتیار لەخۆ دەگرێت .

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button