بانکی ناوەندی عێراق: یەدەگی دۆلاری عێراق ٩٩ ملیاری تێپەڕاندووە
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، یەدەگی دۆلاری عێراق ٩٩ ملیاری تێپەڕاندووە و لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا ١٠٠ ملیار دۆلاریش تێپەڕ دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە.
عامر حەمد جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، یەدەگی دۆلاری عێراق ٩٩ ملیاری تێپەڕکردووە و لەماوەیەکی کەمی داهاتوودا ١٠٠ ملیار تێپەڕ دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پلاتفۆڕمی تایبەت بە بازرگانی دەرەوە کارا کراوە و دەشڵێت، “ئەم پلاتفۆڕمە نوێیە تاکە رێگایە بۆ تەمویلکردنی بازرگانی دەرەکی.
باسی لەوەشکرد، کارکردن لەسەر ئەم پلاتفۆڕمە زیاتر لە ساڵ و نێوێکە بەردەوامە کە لە پێناو رێکخستنی پرۆسەی گواستنەوەی دارایی دەرەکی و پارەدارکردنی بازرگانی دەرەکی کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پلاتفۆرمە تاکە ڕێگایە بۆ دابینکردنی دارایی بازرگانی دەرەکی و وتیشی، “بانکە تایبەت و حکومییەکان زانیاری تەواویان هەیە سەبارەت بە میکانیزم و چۆنێتی بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکە و بانکە ئەهلی و حکومییەکان زانیاری تەواویان هەیە سەبارەت بە میکانیزمی بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکە.”
ئەوەشی خستەڕوو، قەرزە قەواڵەییەکان بە نرخی ئاڵوگۆڕی پاڵپشتیکراو بە بڕی هەزار و ٤٦٥ دینار بۆ یەک دۆلار هەژماردەکرێن و ئەو پلاتفۆرمە دەرفەتێکە بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران و خاوەن کۆمپانیاکان هەتا لەڕێگەیەوە بتوانن پارەی کارە بازرگانی و داراییەکانیان دابین بکەن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە بەرزبوونەوەی قەبارەی یەدەگەکان ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی لەسەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ و دراوی ناوخۆییدا.
میدیا مەگەزین