ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/1/2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: له ساڵی رابردوو هه‌ولێر ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌بووه له بونیاتنانی ژێرخانی ئابووری و به‌هێزکردنی سه‌رجه‌م سێکته‌ره خزمه‌تگوزارییه‌کان و هیچ شوێنێکی هه‌ولێر نه‌بووه خزمه‌تگوزاری بۆ نه‌چێت، سه‌رجه‌م شوێنه‌کانی هه‌ولێر خزمه‌ت کراون، جگه له‌وه‌ش، هه‌ولێر وه‌ک پارێزگا داهاتی ناوخۆی زۆر باشه و توانیویه‌تی بۆ خزمه‌تکردنی شاره‌که به‌کاری بهێنێت و داهاتیشی بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگەیاند، به‌هۆی ئه‌و فراوانییه‌ی له جوگرافیا و نفوزی هه‌ولێر هه‌یه، تموحی گه‌شه‌کردن و خزمه‌تکردنی شار له به‌رنامه و ستراتیژیه‌تی ئێمه‌دایه، له ساڵی رابردوودا 200 پڕۆرژه‌ی گرنگ له هه‌ولێر خراونه‌ته واری جێبه‌جێکردنه‌وه، چه‌ندان پڕۆژه‌ی ستراتیژیی گه‌وره هه‌یه، که ده‌مانه‌وێت بۆ داهاتوو کاریان له‌سه‌ر بکه‌ین.
گوتیشی: ئه‌و پڕۆژانه‌ی گرنگییان پێ دراوه، له هه‌ولێر قیرتاوکردنی شه‌قامه‌کان و دفنکردنی ئاو ئاوه‌ڕۆی به‌شێکی زۆری گه‌ره‌کان و شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ به‌شێک له زه‌وییه‌کان به تایبه‌ت هه‌شتی حه‌سارۆک، جه‌خت له‌وه دەکەینەوە لەسەر ڕاسپاردەى جەنابى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پڕۆژەکان بەپێى ئەولەویەت لەو شوێنانەوە دەست پێدەکەین کە کەمتر دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، لەساڵى ڕابردوو لە سنوورى پارێزگاکەمان ژمارەیەکى زۆر پڕۆژەى خزمەتگوزاریمان ئەنجام داوە، لە بەرنامە و پلانى ئەمساڵیش لە سەر بودجەى پەرەپێدان و سەربارى پارێزگای هەولێر و داهاتى سەرۆکایەتى و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان و بودجەى تایبەت پلانى باشمان داڕشتووە بۆ ئەوەى دەست بکەین بە ئەنجامدانى پڕۆژەى زیاتر، ئومێد دەکەین بتوانین ئەم ساڵ بە پشتیوانى خودا خزمەتى زیاتر و باشترى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان بکەین.