گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی زانیاری نوێی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی په‌لاماردانی كچێك له ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، سێ كه‌سی دیكه به‌هۆی ئه‌و دۆسیه‌یه‌وه ده‌ستگیركراون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (2ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و كچه‌ی هه‌ینی رابردوو له ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجه‌وه په‌لاماردرا، ئه‌مڕۆ چووه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر و گوته‌ی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه لێ وه‌رگیراوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سێ كه‌سی دیكه به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له تاوانی په‌لاماردانی كچه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به گوێره‌ی ئاماری پۆلیسی سلێمانی، تا ئێستا 19 كه‌س به تۆمه‌تی په‌لاماردانی كچه‌كه‌ی هوانه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
به‌هۆی په‌لاماردانی كچێك له رۆژی هه‌ینی (30ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، له ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی كه بۆ ته‌ماشاكردنی نمایشی ماتۆڕسكیل چووبووه ئه‌و شوێنه، كاردانه‌وه‌ی فراوانی له‌سه‌ر ئاستی حكومی و خه‌ڵكی به‌دوای خۆیدا هێنا.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی له‌باره‌ی په‌لاماردانی ئه‌و كچه‌وه بڵاوكرده‌وه و رووداوه‌كه‌ی به “شه‌رمه‌زارانه” وه‌سفكرد. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و دادی راسپاردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه.
میدیا مەگەزین