هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه رایگه‌یاند، توركیا به هاوكاری رووسیا، ئێران و سووریا هه‌وڵده‌دات رۆژئاوای كوردستان به ته‌واوه‌تی له‌ناوببات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، به‌سێ هۆزات، هاوسه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی (كه‌جه‌كه) له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان توركیا، رووسیا و سووریا به میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، توركیا سیاسه‌تی خۆی له رۆژئاوای كوردستان گۆڕیوه، ئێستا به‌هاوكاری رووسیا، ئێران و سووریا هه‌وڵده‌دات ده‌ستكه‌وته‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌ناوببات.
به‌گوته‌ی به‌سێ هۆزات، “رووسیا سیاسه‌تێكی خراپ به‌رامبه‌ر به كوردانی رۆژئاوای كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كات، بۆ شه‌ڕی ئۆكرانیا هه‌وڵده‌دات توركیا له‌خۆی نزیك بكاته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا چاو له كریاره‌كانی توركیا له رۆژئاوای كوردستان ده‌پۆشێت”.
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه گوتیشی، رووسیا له‌رێگه‌ی توركیاوه هه‌ڕه‌شه له رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و ده‌یه‌وێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ناچار بكات له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا رێكبكه‌وێت. به‌گوته‌ی ناوبراو، “رووسیا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی رژێم بۆ سه‌ر ته‌واوی سووریا بگه‌ڕێنێته‌وه.”
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدایه، رۆژی هه‌ینی (30ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2022)، میدیای حكومه‌تی حكومه‌تی سووریا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه سێقۆڵییه‌كه‌ی مۆسكۆی نێوان دیمه‌شق، ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، هه‌رسێ وڵات رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له خاكی سووریا و كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی M4ـی نێوده‌وڵه‌تی.
رۆژنامەی وەتەنی سووری لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی مۆسکۆ بڵاویکرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێککەوتوون لە سەر ئەوەی سوپای توركیا هێزه‌كانی لە خاکی سووریا بكشێنێته‌وه و رێز له سه‌روه‌ریی خاكی سووریا بگرێت.
رۆژنامە سوورییه‌کە به‌بێ ناوهێنانی سه‌رچاوه‌كه ئاشکرایکردووە، تورکیا، رووسیا و سووریا رێککەوتوون له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی M4.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سووری، له كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی مۆسكۆ، ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌كه هاوڕابوون و دووپاتیانكردووەتەوە لەسه‌ر ئه‌وەی په‌كه‌كه بۆ توركیا و سووریا جێی مه‌ترسییه.
هەروەها رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، بۆ جێبەجێکردن و چاودێریکردنی نیازپاکی رێککەوتنە سێقۆڵییەکە، لێژنەی تایبەتیان پێکهێندراوە و لە داهاتووشدا بۆ هەماهەنگی زیاتر کۆبوونەوەی دیکە ئه‌نجامده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، رۆژی (چوارشه‌ممه 28ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری رووسیا، توركیا و سووریا له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه، تێیدا باس له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاواره‌كانی سووریا، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان كراوه.
میدیا مەگەزین