وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له هێرشێكی ئۆكرانییه‌كان بۆسه‌ر شاری ماكیڤكای رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، 63 سه‌ربازی رووسی كوژران.
ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، رایگه‌یاند، ئۆكرانییه‌كان له رێگه‌ی چوار مووشه‌كه‌وه، ناوه‌ندێكی سوپای رووسیایان له شاری ماكیڤكای له رۆژهه‌ڵاتی دۆنستیك به ئامانجگرت، به‌و هۆیه‌وه 63 سه‌ربازی رووسی كوژران.
میدیا ئۆكرانییه‌كانیش له‌مباره‌یه‌وه رایانگه‌یاندووه، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری ماكیڤكا له‌وه به‌رزتره كه رووسه‌كان رایانگه‌یاندووه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
میدیا مەگەزین